English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمە نوێیەکەی کیانۆ ریڤز لە سینەماکانی جیهاندا
2022-01-12 [04:20 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی The Matrix بەناوی The Matrix Resurrections لە سینەماکاندا ئاشکرا کرا.

بەشی چوارەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 کانوونی یەکەمی 2021 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 124  ملیۆن و 517 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 34 ملیۆن و 317 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 90 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.

پێشبینی دەکرا ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی زیاتر لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت، چونکە سێ بەشی پێشووی لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە سەرکەوتووبوونە.

لەلایەکی دیکەوە کیانۆ ریڤز ئەکتەرەی سەرەکی فیلمەکە، بەم دواییە کرێی بەشداربوونی لە فیلمەکەدا ئاشکرا کر کە بڕی 12 بۆ 14 ملیۆن دۆلارە.





ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad