English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و گرینگیەکانی فستق
2022-01-12 [08:35 AM]

هەولێر — ZNA


سوود و گرنگییەکانی فستق فستق بە یەکێک لە چەرەساتەکان دادەنرێت و تامێکی خۆشی هەیە،لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە بەتایبەتی لە سوریا و ئەمەریکا و ئەفغانستان و ئێران و تورکیا. بە شێوەیەکی سەرەکی پێکهاتەکانی فستق بریتین لە: ئاو، پڕۆتین، نیشاستە،زەیت،ڕیشاڵەکان، و هەروەها دەوڵەمەدە بە خوێیە کانزاییەکان ، فۆسفۆر،پۆتاسێۆم،سۆدێۆم،هەروەها بەسەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین A،B. دیارترین سوودە تەندروستەکانی فستق ئەمانەن: - بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر زەیتە چەورەکانی تێدایە بۆیە سوودی هەیە وەک خۆراکێک بۆ ئێسکەکان، هەروەها بونی فسفۆر لە فستقدا یارمەتی چالاک کردنی خانەکانی مێشک دەدات و لە لەبیرچوونەوە دەتپاریزێت و سوری خوێن لە مێشکدا چالاک دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە لە نەخۆشییەکانی خوێن مەیین و لەرزۆکی دەگرێت. - توانای سێکسی زیاد دەکات. - سوری خوێن لە گورچیلەدا چالاک دەکات و چارەسەری بەردی گورچیلە دەکات. - دەبیتە هۆی پتەوکردنی پووک و ددانەکان. - ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە. - چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێ دەکات. - سوودی هەیە بۆ سییەکان و لە کۆکەی درێژخایەن ڕزگارت دەکات. - دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی شیر لەو ئافرەتان دا کە تازە منداڵیان بووە هەروەها سوودی دەبێت بۆ زیاردکردنی ڕێژەی چەوری و کانزاکان لە شیرەکەدا. 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad