English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوێک لە پۆلیسى ھەولێرەوە 
2022-01-12 [05:06 AM]

ZNA-ھەولێر




پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو، لە یانەیەکی شەوانەی ھەولێر چەندین کاری نایاسایی و بەدەر لە ئادابی گشتی ئەنجامدراون و بەو ھۆیەوە ٧٧ ئافرەت و ١٠٢ پیاو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆری کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و جۆرەھا حەبدا گیراوە.

دەقی بەیاننامەکە

بەیاننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر

لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای ھەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری ھەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت،

ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (١٠٢) پیاو و (٧٧) ئافرەت دەستگیر کران وە ھەروەھا خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا.

ھەروەھا دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەھا حەبدا گیرا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم ھەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad