English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر بە تەکنیکێکی نوێ چارەسەری تەسکبوونەوەی لوولەخوێنەکانی پێ دەکرێت
2022-01-12 [06:44 AM]

ZNA— هەولێر


لە ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەیەکی هەولێر، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چارەسەرکردنی تەسکبوونەوەی لوولەخوێنەکانی پێی نەخۆشێك. د. چالاک عەبدولسەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی سینگ و دڵ لە هەولێر دەڵێت ئێستا بە تەکنیکێكی نوێ چارەسەری گیرانی لوولە خوێنەکانی پێ دەکەن و پرۆسەکە سوودی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی گورچیلەکانیان هەیە. پسپۆڕەکەی نەشتەرگەریی سینگ و دڵ دەڵێت بە تەکنیکەکە دەتوانن هەموو ئەو گیران و تەسکبوونەوانەی لوولەکانی خوێن بکەنەوە کە رێگەیان لە گەڕانی خوێن بۆ پێیەکانی کەسەکە گرتووە و تووشی گرفتی کردووە. تەسکبوونەوەی لوولە خوێنەکانی پێ نەخۆشییەکە تێیدا کەسەکە خوێنی تەواو بۆ پێیەکانی ناچێت و بەمەش تووشی ژان و بێهێزی لە پێیەکانی دەبێت، زۆرجار کەسەکە توانای جووڵەی نابێت. ئەو کەسانەی جگەرەکێشن، شەکرەیان هەیە، تووشبووی بەرزەپەستان و چەورییەکانی خوێنن زۆرتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن، چونکە خوێنیان تووشی کڵۆبوون و تەسکبوونەوە دەبێت و هۆکاردەبێت بۆ گیرانی لوولەخوێنەکانیان.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad