ZNA - هەولێر لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و لە یاری کلاسیکۆدا، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە وڵاتی سعودیە رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی دوای ئەوەی 3 بە 2 لە بارسای بردەوە.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 25 ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 41 لوك دی یۆنگ ئەنجامەكەی بۆ بەرشەلۆنە یەكسان كردەوە.
لە نیوەی دوەمدا و لە خولەكی 72 كەریم بێنزیما گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی تەنیا پێنج خولەک ئانسۆ فاتی ئەنجامەكەی بۆ بەرشەلۆنە یەكسان كردەوەو كاتی یاسایی یارییەكە بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.
لە نیوەی یەکەمی كاتی زیادكراوی یارییەكەو لە خولەكی 98 فیدریكۆ ڤاڵڤێردی گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی مێرەنگی تۆماركرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو دەکات.
ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە |