ZNA - هەولێر لە یاری گەڕانەوەی جامی کاراباو، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی لەم یاریەشدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی جامەکە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش، یاریزان ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر لە خولەکی 18 بۆ یانەی شین پووشەکان تۆمارکرد، لە یاری چۆنیشدا یانەکە 2 بە 0 سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.
بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، چێڵسی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر گەیشتە یاری کۆتایی جامی کاراباو، تۆتنهانیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە |