English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسان.. هێرش دەکرێتە سەر کاروانی کۆمپانیای سینۆپیکی چینی
2022-01-13 [04:07 AM]

ZNA:هەولێر


بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، تەقە لە دوو ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای نەوتی سینۆپیک لە عێراق کراوە و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی کۆمپانیاکە برینداربوونە، کە بە رەگەز سوودانی بوونە.

لە راپۆرتەکەی فرانس پرێسدا هاتووە، هێرشەکە لە قەزای ماجەری گەورە لە پارێزگای میسان روویداوە.

سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، هێرشەکە بە چەکی کلاشنیکۆف ئەنجامدراوە و دوو ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای سینۆپێک بە ئامانجکراون، کە بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوونە.  لە هەمان کاتدا چەند کارمەندێکی چینیش لەگەڵ کاروانەکە بوونە بەڵام زیانیان بەرنەکەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای سینۆپیک لە ساڵی 2013ـەوە لە ناوچەکە کاردەکات.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad