English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵی رابردوو لە فڕۆکەخانەکانی عێراق زیاتر لە 63 هەزار گەشت کراون
2022-01-14 [03:12 AM]

ZNA:هەولێر


ناوەندی ئابووری و سیاسیی عێراق، راپۆرتێکی لەبارەی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە لە ساڵی 2021دا سەرباری رێکارە تووندەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، 63 هەزار و 232 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە بۆ وڵاتانی جیهان و بەپێچەوانەشەوە کراون. 
 
ویسام حەدمەل حلو، بەڕێوەبەری ناوەندەکە ئاماژە بەوە دەکات ئامارەکەی لە لایەنە فەرمییەکان وەرگرتووە، لەوانەش دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق و ژمارەیەک لەو کۆمپانیا عێراقی و عەرەبی و بیانییانە کە بەشێوەیەکی کارا لە عێراق کاردەکەن. 
 
ئامارەکە، وەک لە راپۆرتی ناوەندی ئابووری و سیاسیی عێراق وەرگیراوە بەم جۆرەیە: 
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا: 26 هەزار و 106 گەشت
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: 17 هەزار و 160 گەشت 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف: 9 هەزار و 194 گەشت 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: 3 هەزار و 352 گەشت 
 
هەر بەگوێرەی داتاکانی نێو راپۆرتەکەی ناوەندەکە، ژمارەی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی بە کۆمپانیای نیشتمانیی فڕۆکەوانی و کۆمپانیای عێراقییە و کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کاردەکەن، گەیشتووەتە 234 کۆمپانیا، بەهەردوو بەشی گواستنەوەی گەشتیاران و کارگۆکانەوە. 
 
ویسام حەدمەل حلو لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، چالاکییەکانی گەشتە ئاسمانییەکانی ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2020 زۆر زیادیانکردووە. بەپێی ناوەندەکە لە ساڵی 2020دا 24 هەزار و 983 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کراون.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad