English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆک ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا دەکات
2022-01-14 [03:37 AM]

ZNA:هەولێر


بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه‌ هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می ئه‌و په‌تایه‌ی راگه‌یاند.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین کە هۆکارێکە بۆ رێگەگرتن لەو ڤایرۆسە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە شێوەیەکی باش  پێشوازی لێدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدا دهۆک یەکەم پارێزگابوو لە هەرێمی کوردستان کە حاڵەتی ئۆمیکرۆنی تێدا تۆمارکرا.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.

ده‌شڵێت: "پێویستە رێككارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین رێككار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad