English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی رووسیا: پێویسته‌ ئه‌زموونی هه‌ولێر بگوازرێته‌وه‌ بۆ سووریا
2022-01-14 [05:21 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەمڕۆ هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە پرێسکۆنفرانسی ساڵانەیدا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا سەبارەت بە رۆڵی کورد لە سەقامگیریی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: “به‌ درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ مێژووییانه‌ی دوایی، کورد گرنگی خۆیان سه‌لماندووه‌ و ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌ به‌ره‌وپێشبردن و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌ په‌یوه‌ندیی مێژوویی دایده‌نێین و پشتگیری له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت هاوكارانمان له‌و وڵاته‌ له‌ ئاسایش و‌ ئاشته‌واییدا بژین، 

لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "كورد له‌ قۆناغه‌كانی رابردوودا رێبازێكی به‌رهه‌ڵستكاری به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌كارده‌هێنا، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دیپلۆماسییه‌ت رۆڵی له‌ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ داهاتوودا ده‌بێت. ئه‌زموونی هه‌ولێر له‌ عێراق رۆڵی له‌ چاره‌سه‌ریدا ده‌بێت، به‌ر له‌ دوو ساڵ سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدام كرد، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی عێراق و سووریا له‌ په‌یوه‌ندیدا بووم، من له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویسته‌ ئەزموونی ھەولێر‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ سووریا".





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad