English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێكی بەفربارین شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
2022-01-15 [09:57 AM]

ZNA- هەولێر


ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو شارەزایەكی بواری كەشناسیش لە هەرێمی كوردستان پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفربارین و سەرمایەكی بەهێزی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، محمد كەلاری شارەزایی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لەسبەینێ یەك شەممەوە سەرمایەكی مێژووی بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لە بەشێكیش لەشارەكان و ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
هەروەها بەپێی ماڵپەڕێكی كەشناسی جیهانی پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە سلێمانی بۆ خوار 10 پلە دابەزێت و ڕۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و كەركوكیش بەفرببارێت و بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.
 





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad