English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرتێکی ئەمریکی: هێرشەکانی ئەمدواییەی عێراق ئاگادارکردنەوەیەکە لە شەپۆلێکی نوێ لە توندوتیژی
2022-01-16 [10:44 AM]

ZNA- هەولێر


راپۆرتێکی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی جەختی کردەوە، بە ئامانجکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و چەند بارەگایەکی سیاسی کە رکابەری میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن ئاماژە لە هەڵکشانی شەپۆلێکی نوێ دەکات لە توندوتیژی لە عێراق کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ.

رۆژنامەکە ئاماژەشی پێدا، هێرشەکانی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی رابردوو گۆڕانکارییەکە لە ئامانجی میلیشیاکان، چونکە چەند ئامانجێکی مەدەنی کرانە ئامانج و، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاند.
راپۆرتەکە جەختی کردەوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران دوای شکستەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی عێراق شەڕ دەکەن لەپێناو دووبارە جەختکردنەوە لە هەژموونیان لەنێو عێراق.

لاهیب هیگڵ، گەورە شرۆڤەکاری گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق گوتی: "ئەم هێرشانە رێگاچارەیەکە بۆ گوشارکردن لە موقتەدا سەدر و بیرهێنانەوەی لە ئەگەری ئەوەی بەشداری بەم میلیشیانە نەکات لە حکوومەتی نوێ ئەوە مەترسی هەڵگیرساندنی کاری توندوتیژی هەیە".
هیگڵ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەکە ئەوەشی خستە روو: "ئەوەی میلیشیاکان دەیانەوێت بە سەدر بڵێن کە تۆ بەرپرسی ئەگەر هەمووان بەشداری پێ نەکەی لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەت، پێشتر ئەمجۆرە دابەشبوونەمان نەبینیوە لەنێو ماڵی شیعە".





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad