English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی ئێران: دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی روون نییه‌
2022-01-16 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەنگی کۆمەڵێک تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی ڕۆژئاوای ئێران بیستراوە، بەڵام سروشتی تەقینەوەکان هێشتا نەزاندراوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ فەرمانڕەوای شارۆچکەی ئەسەدئابادەوە بڵاویکردەوە " دەنگێکی تۆقێنەر " بیستراوە، بەڵام سەرچاوەکەی ڕوون نەبووە.

دوای چەند ڕووداوێکی هاوشێوە لەم مانگانەی دواییدا، بەرپرسانی ئێران دەڵێن سوپای وڵاتەکە کۆمەڵێک مەشقی سەربازیی بەرگری ئاسمانیان ئەنجامداوە کە پێشتر ڕانەگەیەندراون. ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانیدا لەگەڵ ئیسڕائیل و ئەمەریکا.

دەزگای هەواڵی فارس لە زاری فەرمانڕەوای شارۆچکەی ئەسەدئابادەوە بڵاویکردەوە " دەنگێکی تۆقێنەر " بیستراوە، بەڵام سەرچاوەکەی ڕوون نەبووە." سەرەتا وا هەست کراوە دەنگەکە دەنگی هەورە بروسکە بووبێت، بەڵام ئەو ئەگەرە لابراوە و دەنگی هەورە بروسکە نەبووە.

ماڵپەڕی ڕۆکنای هەواڵی لە کەناڵەکەی لە تێلیگرام وتی " بەهێزیی دەنگەکە لە هەندێک شوێن بەشێوەیەک بووە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانی هەژاندووە و خەڵکەکەش ماڵەکانیان جێهێشتووە."

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل زیادییانکردووە، لەکاتێکدا تاران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە دووبارە زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

ڕابەرانی ئیسڕائیل هەمیشە هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەوەی سەربازییان کردووە دژی ئێران، ئەگەر هەست بکەن لە ڕێی دیبلۆماسییەوە ناتوانن ڕێگە بە تاران نەدەن ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

 

VOA





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad