English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە دهۆک کرایەوە
2022-01-18 [01:34 AM]

ZNA- هەولێر


لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، پرۆژەی دانان و بەستنی هێڵی 33 كەی ڤی كارەبای ( كەلەكچی – قەسرۆك ، دارەتوو- بەردەرەش، فایدە – شاریە) کرایەوە، كە بەتێچوونی 8 ملیارو 814 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای شاراوە جێبەجێكراوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بەشداری مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەکە بوون و، لە وتەیەکدا، وەزیری کارەبا باسی لە گرنگیی پڕۆژەکە بۆ ناوچەکە کرد و گووتی پرۆژەكە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنووری كەلەكچی- قەسرۆك و دارەتوو – بەردەرەش و فایدە و شاریە دەبێت.
گوتیشی پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هایدرۆ پاوەری دێرەلۆکیش ئەمساڵ دەکرێتەوە.
وەزیری کارەبا لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و گووتی: پرۆژەکە بەشێكی زۆری بارزۆریی سەر وێستگەكان و گرفتی ڤۆڵتییە و بچڕانی كارەبا و نەهاتنی كارەبای پێویست بۆ تەواویی دەڤەرەكە چارەسەر دەكات.
سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەباش ئاماژەی بەوەدا کە بە ڕاکێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی، بەشی هەرە زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەبێت.

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد و گووتی بە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا، خواست لەسەر کارەبا و بەکارهێنانی بەتایبەتی لە هەردوو وەرزی زستان و هاوین زیاد دەبێت، هەربۆیە ماوەی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە. بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە تیشکی خستە سەر گرنگی کۆنترۆل و ڕێکخستنی کارەبا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان بۆ چۆنییەتی مامەڵە کردن بە بەکارهێنانی کارەبا.





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad