English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولێکی بەهێزکردن بۆ ئەفسەرانی میرەی لیوا و یەکە سەربازییەکانی وەزارەت بەڕێوەچوو
2022-01-18 [01:35 AM]

ZNA- هەولێر



بەسەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند، لەژێر چاودێری عەمید روکن ئەمیر بەڕێوەبەری میرەی سەربازی و عەقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی سەربازی، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، دوو خول بۆ بەڕێوەبەران و جێگری بەڕێوەبەرانی میرەی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەجیا کراوەتەوە، کە  مانگی یەکەم بۆ بەڕێوەبەرانی میرەی لیواکان و مانگی دووەم بۆ جێگرانی بەڕێوەبەری میرەی لیواکان، لەبەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ بەهێزکردنی توانای ئەفسەرانی میرەی لیوا و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بوو، تایبەت بوو بە شێوازی کارگێری و  تۆمار و تۆمار کردنی(بڵانجۆ)و بابەتەکانی تایبەت بە میرەی لیواکان بەپێی خشتەیەک لەوانەکاندا وترانەوە،

ژمارەی بەشداربووان لە هەردوو خولەکە ٤٠ کەس بوون، واتا مانگی یەکەم بەڕێوەبەرانی میرەی لیواکان و یەکە سەربازییەکان ٢٠ کەس بوون، مانگی دووەم جێگرانی بەڕێوەبەری میرەی لیوا و یەکە سەربازییەکان ٢٠ کەس بوون.

لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی میرەی گشتی یەوە رێکخرابووبڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش کرا  بە بەشداربووانی خولەکە،
شایانی باسە مامۆستایانی خولەکە لە ئەفسەرانی هەمان بەرێوەبەرایەتی و توانای وەزارەت بوون.
لە کۆتایدا  لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو تاکید کرایەوە دەبێ هەموو کارێکیان بە پێی پرنسیپە سەربازییەکانی خولەکە بێت کە لەو ماوەیە فێر بوون، ئەمەش بۆ باشتر رێکخستنی کارەکانمانە لە ئێستاو ئایندە.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad