English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم پارێزگایە سبەی بووە پشوو 
2022-01-18 [03:37 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەمڕۆ سێشەم پارێزگای بابل بەشێوەی فەرمی پشووی سبەی چوارشەمی ڕاگەیاند بەھۆی خراپی کەشوھەوا و سەرماوە.

حەسەن مەندیل پارێزگاری بابل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد: بۆ بەرژەوەندی گشتی و دوای گەیشتنی ڕاپۆرتی کەشناسی، بڕیارمان دا سبەی چوارشەم بکەین بە پشووی فەرمی و پشووەکەش تەنیا قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان دەگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کەشناسی ھەرێمی کوردستان و عێراق پێشبینییان کردووە سبەی چوارشەم شەپۆڵێکی بەفربارین و سەرماوسۆڵە ڕوو لە زۆرێک لە شارەکانی عێراق بکات.

کەشناسی پێشبینی کردووە سبەی چوارشەم لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و باکوری عێراق بەفرێکی زۆر ببارێت بەتایبەتیش لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و ھەروەھا سەرمایەکی زۆر و کاریگەری لە ھەریەک لە شارەکانی کەرکووک، ئەنباڕ، سەڵاحەدین، دیالە و تەنانەت بەغدادیش بکات.





ئەم هەواڵە 3397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad