ZNA – هەولێر
لە دوای ئەوەی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Spider-Man بەناوی Spider-Man: No Way Home بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بوو، لەم هەفتەیەدا بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی Scream توانی پێشی بکەوێت. فیلمی ترسناک Scream توانی بە کۆکردنەوەی 34 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بێت. بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا، هێندەی و نیوی بودجەکەی بەدەستبێنێتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەمریکییە، لە دەرهێنانی مات بیتینیلی ئۆلبین و تایلەر جیلیتە و بەشی پێنجەمی زنجیرەی فیلمی ترسناک Screamـە. رووداوەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری رووداوەکانی بەشی چوارەمن کە لە 2011 بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad