ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی 16 ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند رووبەڕووی یانەی سانت پاولی بوەوە.
لە ئەنجامدا زەردەواڵەکان بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەکەی بە سانت پاولی دۆڕاند.
سەرەتا یاریزان ئەمێندیۆ گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 4 بۆ سانت پاولی تۆماركرد، دواتر یاریزانی دۆرتمۆند ڤیتسل بە هەڵە گۆڵێکی تری لە خۆیان تومارکرد.
لە گێمی دووەمدا ئیرلینگ هالاند بە لێدانی سزا گۆڵەکەی دۆرتمۆندی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بروسیا دۆرتمۆند ماڵئاواییکرد لە جامی ئەڵمانیا و سانت پاولی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە |