ZNA - هەولێر لە یارییەكانی فۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئێلچێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئێلچی بباتەوە.
لەدوو تایمی یاسایی یاریەکەدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە چوە کاتی زیادکراو.
لە گێمی یەکەمی زیادکراو و لە خولەکی 103 گۆنزالۆ ڤێردۆ گۆڵێکی بۆ ئێلچی کرد بەڵام لە خولەکەکانی 108 و 115 ئیسکۆ و ئیدین هازارد یانەکەیان کردە خاوەن دوو گۆڵ و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
دوای ئەم بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو و ئێلچیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 1108جار خوێندراوەتەوە |