English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا لە رۆژی پێنجشەممەوە رێکارە خۆپارێزییەکان لادەبات
2022-01-22 [03:55 AM]

ZNA:هەولێر


لە کاتێکدا ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەدەست شەپۆلی نوێی کۆرۆناوە هەراسان بوون، بەریتانیا دەیەوێت لە رۆژی پێنجشەممەوە هەموو رێکارەکان لاببات. لە 27ـی مانگەوە لە بەریتانیا، بەستنی ماسک، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، پشکنینی ناچاری و پاسپۆرتی وەرگرتنی ڤاکسین هەموویان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

رێنماییەکانی کارکردن لە ماڵەوە هەر لە ئێستاوە کشێنراونەتەوە. ڤایرۆسناسێکیش دەڵێت، ئەو زانیارییانەی تاوەکو ئێستا لە بارەی ئۆمیکرۆنەوە دەستکەوتوون، پاڵپشتی لە لابردنی رێکارەکان و ئاساییکردنەوەی ژیان دەکەن. 
 
دکتۆر جولیان تانگ، ڤایرۆسناسە و دەڵێت، "پێم وایە ڤایرۆسەکە لاوازترە. پێم وایە خەریکە ڤایرۆسەکە باشتر لەگەڵ مرۆڤەکان دەگونجێت، خێراتر بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی نەخۆشیی سووک."
 
دوای ئەوەی شەپۆلی تووشبووان بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە لە بەریتانیا گەیشتە لووتکە، لە هەفتەی رابردووەوە ژمارەی تووشبووان بە خێرایی دەستی بە نزمبوونەوە کرد. ئێستا لەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئیدی کۆرۆنا وەکو پەتایەی وەرزیی وەک هەڵامەت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. 
 
دکتۆر جولیان تانگ دەڵێت، "لەنێو هەر 100 هەزار کەسدا، ژمارەی تووشبووانی هەڵامەت بەرامبەر تووشبووانی کۆرۆنا، نزیکەی وەکو یەکە. ئەگەر سەیری ئامارەکانی یەکەکانی چاودێریی چڕ بکەین، ژمارەی تووشبووانی ئۆمیکرۆن لەم کاتەدا هێندەی ژمارەی تووشبووانی هەڵامەتە لە ساڵانی 2018 و 2019ـدا. واتە لە هەمان ئەو دۆخەداین کە ساڵانی رابردوو بەهۆی هەڵامەتەوە هەمانبوو."
 
٪72ـی بەریتانیەکان دوو قورچکە ڤاکسینیان وەرگرتووە. پەتاناسێک دەڵێت، هەموو وڵاتێک دەرفەتی ئەوەی نابێت لە ماوەیەکی نزیکدا وەکو بەریتانیا رێکارەکانی کۆرۆنا فڕێبدات.
 
دەیڤید هەیمان، پەتاناسە، ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتان پێویستیان بەوە دەبێت لە کاتی جیاجیادا لە پەتاکە بچنە دەرەوە، ئەوەش بە گوێرەی رێژەی دابەشکردنی ڤاکسین و ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە نێو ئەو دانیشتووانەکەیاندا کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، هەروەها بە گوێرەی ئەو سیستمەی کە بۆ دۆزینەوەی گۆڕاوەکان کاری پێدەکەن.
 
لە بەریتانیا هەموو دامەزراوە و بەرپرسان لەگەڵ ئەوەدا نین رێکارەکان بە تەواویی لاببردرێن. سەدیق خان، سەرۆکی شارەوانیی لەندەن داوای لە حکومەتی بۆریس جۆنسن کردووە، پێداچوونەوە بە پلانەکەیدا بکات و یاسای بەستنی ماسک هەڵنەوەشێنێتەوە.
 
هەروەها ژمارەیەک رێکخراوی تەندروستی داوا لە حکومەت دەکەن رێکارەکان وەکو خۆیان بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی گوشار لەسەر کەرتی تەندروستی زیاد نەبێت. 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوا دەکات وڵاتان بە هۆشدارییەوە رێکارەکان شلبکەنەوە، چونکە بە گوتەی خۆی، کۆتاییهاتنی کۆرۆنا هێشتا لە هیچ شوێنێک دیار نییە.





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad