English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2022-01-22 [05:11 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

١-سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان ( خانەقین - بابان )، 
بە ھۆی دووبارەبوونەوەی رووداوەکان بۆ چەندین جار لە شاری خانەقین بڕیار درا بە :
- گواستنەوەی (٣) یاری داھاتووی یانەی خانەقین بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی بۆ شاری کەلار.
- سزای دارایی بە بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ قەرەبوو کردنەوەی یانەی بابان.
٢- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاری نێوان ( دھۆک - ھەندرێن ) لە جامی ھەرێمی کوردستان لە ئەرکی سەرپەرشتیاری و ناوبژیوانی.
٣- دورخستنەوەی ( ئومێد رحیم ) لە سەرپەرشتیاری یانەی خەڵاتی پێنجوێن  تا کۆتایی قۆناغی یەکەم .
- سزای دارایی بە بڕی (٧٥٠,٠٠٠) حەوت سەد و بەنجا ھەزار دینار، بە ھۆی ناڕەزایی و گوتەی ناشیرن.
-ئاگادار کردنەوەی ناوبراو بە ئەنجامنەدانی ئەم رەفتارانە بە پێچەوانەوە سزای توندتر دەدرێت.
٤- بۆ سەرجەم یانەکان پێویستە شوێنی شیاو بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و شوێنی ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دابین بکەن.
٥-سەرجەم سەرپەرشتیاران ئاگادار دەکەینەوە ھیچ کەس بۆی نیە لە نێو یاریگا ئامادە بێت جگە لە ھەڵگرانی باجی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
٦-ئاگادارکردنەوەی راھێنەری یانەی سەیدسادق ( رەمزی ساڵح) بە کۆنترۆل کردنی خۆی و رەفتارەکانی بە پێچەوانەوە توشی سزا دەبێتەوە.
٧- سەبارەت بە پەڵپی یانەی خەڵاتی پێنجوێن لە یاری بەرامبەر یانەی پیرەمەگرون لەسەر یاریزان ( رەوا عبدالرزاق ) بڕیاردرا بە :
-ھەژمارکردنی ئەنجامی یاری بە (٣-٠ ) لە بەرژەوەندی یانەی خەڵاتی پێنجوێن، چونکە یانەی پیرەمەگرون بە گوێرەی رێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (کشوفات) ی پێشکەش نەکردووە. 
٨-سەبارەت بە پەڵپی یانەی کۆیە لە یاری بەرامبەر یانەی ھەڵەبجە بریاردرا بە : 
- ھەژمارکردنی ئەنجامی یاری بە (٣-٠ ) لە بەرژەوەندی یانەی کۆیە.
- یاریزان ( سەرمەد رۆوف ) دەستبەرداری لە یانەی خەڵاتی پێنجوێن وەر نەگرتووە.
٩- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نابژیوانان لە رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠٢٢ لە شاری ھەولێر  . 
١٠- ئەنجامدانی چاڵاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم ھەفتەیە بەم شێوەی دەبێت : 
- رۆژی  سێ شەممە ٢٥_١_٢٠٢٢ : یارییەکانی خولی پلە یەک بەڕێوەدەچێت  .
- رۆژی چوار شەممە ٢٦_١_٢٠٢٢ : یارییەکانی خولی نایاب بەڕێوەدەچێت  .
- رۆژی ھەینی ٢٨_١_٢٠٢٢ : یارییەکانی خولی فوتساڵی ئافرەتان بەڕێوە دەچێت  . 


راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان





ئەم هەواڵە 3232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad