ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی وێستهام یونایتد کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە وێستهامی بردەوە.
کاتی یاسای هەردوو گێمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، تا لە کۆتا خولەکی زیادکراوی گێمی دووەمی یاریەکەدا مارکۆس ڕاشفۆرد تاکە گۆڵی یاریەکە و سەرکەوتنی یونایتدی تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەریونایتد بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، وێستهامیش بە 37 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە |