ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساوسامپتۆن.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسان بوون کۆتایهات.
لە نیوەی یەكەم و لە خولەكی 7 كایل وۆكەر بیترز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 65 ئیمریك لاپۆرت ئەنجامەكەی بۆ یانەی ستیزن یەکسان کردەوە وە.
بەم ئەنجامەش مان سیتی بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە، یانەی ساوسامتۆنیش بە 25 خاڵەوە لە پلەی 12 یەمدایە.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |