English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر هەڕەشە لەو لایەنانە دەكات كەترس لەناو خەڵك بڵاودەكەنەوە
2022-01-23 [08:43 AM]

​ZNA – هەولێر


موقتەدا سەدر دەڵێت، دوژمن بانگەشەی هێرش دەکات و کەسانێکیش لە ناوخۆ کار لەسەر بڵاوکردنەوەی ترس و تایفەگەری دەکەن تا دواتر خۆیان وەک پارێزەری عێراق نیشانبدەن، هەروەها سەرایا سەلامیش لەئامەدەباشیدایە.

 

 
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند، کەتیبەکانی سەرایا سەلام و هێزەکانیان شانبەشانی سوپای عێراق لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر مەترسیەک.

سەدر گوتیشی، نابێت هێرشی دوژمنان ویستی گەلی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کەمبکاتەوە.

ئەو روونیشی كردەوە، کە پێویستە حکومەتی عێراق تواناکانی سوپای عێراق لەبەرچاو بگرن و رێزی لێبگرن و ئەرکی سەرشانی هێزەکانیش ئەوەیە پارێزگاری لە عێراق و گەلەکەی بکەن و لەوشدا کەمتەرخەم نەبن.

قسەکانی سەدر لە دوای ئەوە دێت رۆژی هەینی ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری یەکەیەکی سوپای عێراقیاندا لە ناوچەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێک و ١٠ سەرباز کوژران.

 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad