English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرگیز دواى نانخواردن یەکسەر چا مەخۆنەوە
2022-01-23 [05:17 AM]

هەولێر —ZNA


ماڵپه‌ڕێكی تایبەت بەته‌ندروستی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووەته‌وه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، كه‌ ده‌بێـته‌ هۆكارێك بۆ توشبونی مرۆڤ به‌ چەند نەخۆشییەک له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كان. ماڵپه‌ڕی (هێڵس ئێكسچەینگ) نووسیویه‌تی؛ نه‌ریتێكی باو هه‌یه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، ئه‌مه‌ش له‌ روی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ‌خۆشی هه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌م دۆخەوە په‌یدا ده‌بن، له‌وانه‌ش لاوازبوونی هه‌رسكردنی خۆراك و له‌ناوبردنی ئاسن له‌ ناو له‌شی مرۆڤ و نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت بە دڵ و گیرانی ده‌ماره‌كان، له‌گه‌ڵ تووشبوونی مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كان. بەپێی ماڵپەڕەكە، باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چا، سێ كاتژمێر دوای نانخواردنە، چونكه‌ له‌و واده‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ خواردن به‌ته‌واوی هه‌رس بووە.





ئەم هەواڵە 1213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad