English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی دووەمی Sing لە سینەماکاندا
2022-01-22 [01:23 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Sing لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22 کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 218 ملیۆن و 281 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لە 11 کانوونی یەکەم، بە بەشداری بەشێک لە ستافی فیلمەکە، نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سکارلێت جۆهانسن ئەکتەری سینەمایی، رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرەکانی فیلمەکە بە دەنگ دەگێڕێت.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 121 ملیۆن و 398 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا، 96 ملیۆن و 883 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە باس لە ژمارەیک هاوڕێ دەکات کە هەوڵدەدەن ئەستێرەیەکی رۆک رازی بکەن بۆ ئەوەی لە نمایشێکدا بەشدار بێت.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad