ZNA – هەولێر
بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی Downton Abbey، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، وێنەیەکی نوێی ئەم بەرهەمەیان بڵاوکردەوە. بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە بەناوی Downton Abbey: A New Eraیە و لە وێنەکەدا ماجی سمیس و ئیزۆبێل میرتۆن دەردەکەون. بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 18 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و چەند جارێکیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردنەوەی دواخراوە. لە بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییەدا، ژامرەیەک ئەکتەری نونێ بەشدارن، لەوانە هیۆ دانسی، لۆرا هادۆک، ناتالی بای و دۆمینیک ویست.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad