ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، جێنیفەر لۆپێز کە بە جەی لۆ لە نێو هۆگرانیدا دەناسرێت، ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین فیلمی دەکات. فیلمەکە بەنانوی Marry Meیە و چەندین پۆستەری لە شەقامەکانی نیۆیۆرک بڵاوکرانەوە و ئەو ئەکتەرە خۆیشی ئامادەی ئەو چالاکییە بوو. فیلمەکە بەرهەمەی کۆمپانیای یۆنیڤێرسال پیکچەرزە و بڕیارە لە 11 شوباتی داهاتووو لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە، ئەمەش لە دوای چەندین جار دواخستنی دێت بەهۆی کۆرۆناوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە خانمە گۆرانیبێژێکی پۆپ دەکات کە چەند خولەکێک بەر لە دەستیثیکردنی ئاهەنگی ژیانی هاوژینی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی رۆک، ئەو پەیوەندییە هەڵدوەشێنێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad