ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی Ghostbusters: Afterlife کە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکاندا. ئەم بەرهەمە کە لە 19 تشرینی دووەمەوە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی لە سینەماکانی 195 ملیۆن و 117 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 127 ملیۆن و 111 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 68 ملیۆن دۆلارە. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ڤین وۆلڤارد، مەکینا گریس، کاری کۆن، سیجۆرنی ویڤەر، بێل مۆرای، دان ئایکرۆید، ئێرنی هیدسۆن و لۆگان کیم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە سێ زانا دەکات کە هەڵسوکەوتیان سەیرە و لە سەنتەرەکانی سەر بە زانکۆی نیۆیۆرک دووردەخرێنەوە، ئەویش لە بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە توێژینەوە لەبارەی لەو دیو سرووشتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad