ZNA – هەولێر
ئەمەریکا و هاوپەیمانەكانی چەک و هێز رەوانەی ئۆکرانیا و ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکەن و دەڵێن رووسیا نیازی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا هەیە.
دانیمارک کەشتییەکی جەنگی و ژمارەیەک فڕۆکەی ئێف شازدە رەوانەی لیتوانیا دەکات، ئیسپانیا چوار فڕۆکەی شەڕکەر دەنێرێتە بولگاریا و سێ کەشتیی سەربازیش لە دەریای رەش جێگیر دەکات، فەرەنساش ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی هێز بۆ رۆمانیا دەربڕیوە.
رۆژی سێشەممە، 25-1-2022، کاروانێکی دیکەی چەکی ئەمریکی گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، ئەو چەکانە بەشێکن لەو یارمەتییە بەرگرییەی کە ئەمریکا بەم دواییە بڕیاریدا بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئۆکرانیا بکات.
کرستین کیڤن، بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە ئۆکرانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو یارمەتییە دەبێتە پاڵپشتی بۆ ئۆکرانیا بۆ ئەوەی "بەرگری لە خۆی بکات."
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |