سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.1.26، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندازیارى عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و بەرێوەبەر و بەرپرسانى دیکە ئیدارى شارى هەولێر و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان، لەزانکۆى نۆلج لە هەولێر وۆرک شۆپى زانستى نێودەوڵەتى تایبەت بە لافاو لەشارى هەولێر، هۆکار و چارەسەرى بەڕێوەچوو.
لەدەستپێکى وۆرک شۆپەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەوتارێک وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایانى بەشدار و سەرۆکى زانکۆى نۆلج بۆ ئەنجمداندانى ئەم وۆرک شۆپە زانستیە ڕایگەیاند: "بەم دوایانە بەهۆى گۆڕانى کەش و هەوا وەکو زۆربەى شوێنەکانى ترى جیهان بەداخەوە چەند جارێک شارەکەمان ڕووبەڕووى لافاو بۆوە، بۆیە ئەنجامدانى ئەم وۆرک شۆپە لەکاتێکى گونجاو باشدایە، بەتەئکید ئێمە هەم لە حکومەتى خۆجێى وەکو پارێزگا و هەم لە ئاستى وەزارەتە پەیوەندیارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەنجومەنى وەزیران و خودى جەنابى سەرۆکى ئهنجومهنى وەزیرانیش بڕیارى ئەوەمان هەیە هەڵوەستە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت و زانستیانە لێکۆلینەوە لەبارەوە بکرێ و چارەسەرى پێویستى بۆ بدۆزرێتەوە، یەکێک لەو ئیجرائاتانەشى کە بڕیارمان لەبارەیەوە داوە سود وەرگرتنە لە تێروانینى زانستى کە لەئێستادا لیژنەیەکمان کار لەسەر ئەوەدەکات لەئایندەدا کۆنفرانسێکى زانستى لەوبارەیەوە ئەنجامبدرێت و هەموو لایەنەکان لەسەر پرسى لافاو، ئاو و ئاوەڕۆکان لە هەولێر لەخۆبگرێت و زانستیانە چارەسەرى گونجاویان بۆبدۆزێتەوە".
سهبارهت به سترتتیژیەتى ئاویش پارێزگارى هەولێر گوتى: "پرسى ئاو پرسێکى گرنگى ئایندەمانە، هەموو لایەکمان لەسەر ئەوە کۆکین کە دەبێت لەئیدارەدانى ئاودا ستراتیژیەتێکى ڕوونمان هەبێت بۆئەوەى لەداهاتوودا چارەسەرى پێویستمان بۆى هەبێت".
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |