English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەسەدە : گرتووخانەی سەناعە بە تەواوەتی کۆنترۆل کرایەوە 
2022-01-26 [02:07 AM]

ZNA - ھەولێر


گوتەبێژی ھیزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی گرتووخانەی سناعەی لەناوچەی غوێران لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، فەرھاد شامی، گوتەبێژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند" لەھەڵمەتی سەربازیی چەکوشی گەلاندا بەتەواوەتی گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە لەلایەن ھێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرا و سەرجەم ئەندامانی داعش خۆیان رادەستکرد".
 
شەوی پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە رێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر گرتووخانەیەکی حەسەکە، کە بە گرووخانەی سناعە یان غوێران ناسراوە و ٥٠٠٠ چەکداری پێشووی داعشی تێدایە.  ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھێزێکی زۆری لە دەوروبەری گرتووخانەکە بڵاوکردەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ھەسەدە لەوانەی لە گرتووخانەکە بوون لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە بارمتە گیرابوون و بەپێی ھەسەدە ٢٣ کەسیان لێیان رزگارکردووە.





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad