ZNA-هەولێر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە شاری بەغدا ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی دایکی خۆی دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر حاڵەتێکی کوشتن لە ناوچەی "عبێدی" رۆژهەڵاتی بەغدا، راستەوخۆ تیمێکی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە پێکهێنراوە.
تیمە ئەمنیەکە ژنێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی دایکی خۆی بە تەور، دواتر ژنەکە رادەستى لایەنە تایبەتمەندەکان کراوە بۆ بۆ وەرگرتنى رێوشوێنە یاساییەکان.

ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە |