ZNA - ههولێر
لە شاری عەنتابی توركیا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەسەر ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا سەپێندرا.
دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکە کە لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی عەنتاب بەڕێوەچوو، تیایدا ئیسماعیل عەبدولعەزیزه، کە دەستبەسەر نییە لەگەڵ پارێزەرەکەی ئامادە بوون.
ئیسماعیل عەبدولعەزیزه، بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە رێکخراوکەوە نییە.
داواکاری گشتیی لە دانیشتنەکەدا باسی لەوە کرد کە ئیسماعیل عەبدولعەزیزه. لەنێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکی ئەنجامداوە و لەو ئامێرە دیجیتاڵانەی دەستیان بەسەردا گیراوە دەرکەوتووە کە پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوەکە کردووە.
دەستەی دادگا بەتاوانی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداریی'' سزای شەش ساڵ و سێ مانگی بەسەر تۆمەتبارەکەدا سەپاند.
AA
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |