ZNA_ هەولێر بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ئەمشەو پێنجشەممە ٢٧ی١ی٢٠٢٢ دەرچووە، ئاواتی شێخ جەناب لەبەرامبەر دروستکردنی ئاستەنگ لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە سلێمانی چەند بڕیارێکی داوە.
بەپێی نووسراوەکە کە وێنەیەکی دەست(باسنیوز) کەوتووە، بڕیاردراوە به ڕاگرتنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی خەرجکردن لە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم له سلێمانی و بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکە درا بە کەسێکی دیکە.
بەپێی نووسراوەکە بڕیاردراوە لیژنەیەکی پسپۆڕی وەزارەتی دارایی پێکبهێندرێ سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا، هەروەها لێکۆڵینەوە بکرێ له کەمی سیولەی نەختینەیی لە بانکەکانی سلێمانی.
ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە |