ZNA:هەولێر
ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی حەبی فایزەری بۆ چارەسەری کۆرۆنا پەسەند کرد.
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، بەکارهێنانی حەبی پاکسلۆڤید، کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە بەرهەمێندراوە، مەرجدارە و تەنیا بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێندرێت دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە.
دوای پەسەندکردنی پاکسلۆڤید، لەلایەن ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەورپاوە، پێویستی بەوەیە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش پەسەندی بکات، بۆئەوەی بتوانرێت لە هەموو وڵاتانی ئەوروپی بەکاربهێنرێت.
پەسەندکردنی حەبی فایزەر بۆ چارەسەری کۆرۆنا، لەلایەن ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەوروپاوە لەکاتێکدایە، کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا بەکارهێنانی هەردوو حەبی پاکسلۆڤید و مێرکی بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کرد.
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |