English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بە کۆرۆنا بەراورد بە هەفتەی پێشتر 37% زیادیکردووە
2022-01-28 [12:47 PM]

ZNA— هەولێر


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە، رێژەکەی بەراورد بە هەفتەی پێشتر 37% زیادیکردووە. بەرپرسێکی گەورەی رێکخراوەکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست هۆشداری دەدات لەوەی ژمارەی تووشبووان هێشتا جێگەی نیگەرانییە و بە شێوەیەکی خێرا بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە. ئەحمەد مەنزیری، بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست رایگەیاند، "لە 22ی کانوونی دووەم 2022 ئاگادارکراینەوە کە زیاتر لە 18 ملیۆن و 200 هەزار کەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها 320 کەیسی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسی کورۆنا، کە ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی ژمارەی تووشبوون 37% بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادیکردووە. هەروەها 186% زیادیکردووە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو". زانایان دەڵێن رەنگە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کەمتر مەترسیدار بێت، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە بەراورد بە گۆڕاوەکانی دیکە، بەتایبەت دەلتا. بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات، "لەوانەیە ئۆمیکرۆن نیشانەی زۆر تووندی هەبێت، سیستەمی تەندروستیشمان بخاتە ژێر گوشار، سەرەڕای ئەوەی رەنگە تووشبوون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی کەمتر بێت، بەڵام هێشتا ناچارت دەکات سەردانی نەخۆشخانە بکەیت و ئەگەری مردنیشی هەیە. ساڵی رابردوو تووشبوون بە گۆڕاوەکانی دیکە کەم بوو، بەڵام ئێستا دەبینین ڤایرۆسەکە لەنێو ماڵەکانمان و نزیکترین کەسەکانمان دەردەکەوێت". نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش لە لیبیا هۆشداری بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات بەوەی بەرەوڕووی بڵاوبوونەوەیەکی گەورەی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا دەبن. ئەلیزابێس هوف، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لیبیا رایدەگەیێنێت، "هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی روون ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، وڵاتەکە رووبەڕووی بڵاوبوونەوەیەکی گەورەی نەخۆشی دەبێتەوە کە ئەلفا و دەلتا و ئۆمیکرۆنە، هەمووشیان گۆڕاوی زۆر مەترسیدارن، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەنتەری نەتەوەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی لە 23ی ئەم مانگە تاوەکو دوێنی ژمارەی تووشبووان 407 هەزار تووشبووی تێپەراندووە". تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند، رەنگە گۆڕاوی دیکە سەرهەڵبدەن، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەگەر 70%ی دانیشتووانی جیهان ڤاکسین وەربگرن، ئەو کات ئەگەری هەیە لە قۆناخی مەترسیداری ڤایرۆسەکە رزگارمان ببێت".





ئەم هەواڵە 1354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad