ZNA_ هەولێر پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێم و عیراق درێژکردەوە لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو بریارە بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم بە پێویست وەسفدەکات
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیادا، پڕۆژە بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ مانەوەی هێزە مەشقپێکەرەکانی لە هەرێمی کوردستان و عیراق پەسهندکرد و بەپێی بڕیارەکە هێزەکانیان تا 31ی تشرینی یهكهمی 2022 دەمێننەوە.
لەم بوارەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند "سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراقدا. داعش بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا هەڕەشەیكی جددییە و هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم پێویستە."
ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە |