English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆیۆتا دۆخێگی گونجاو بۆ مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ دروست ده‌كات
2022-01-29 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاند، بۆ ناردنی ئامێرێک بۆ سەر مانگ بۆ ئامادەکاری دروستکردنی ژیانی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ تا ساڵی ٢٠٤٠ و لەوێشەوە بۆ سەر ڕووی مەریخ لەگەڵ ئاژانسی فەرمی بۆشایی ژاپۆن کاردەکات.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ئامێرەکە توانای هاتووچوکردنی دەبێت و باڵی ڕۆبۆتی دەبێت، وە بەشێوەیەک بنیاد دەندرێت کە مرۆڤ بتوانێت لە ناویدا پێویستیە سەرەکیەکانی ژیان وەکو خواردن و خەوتن و پشوو دابین بکات.

تاکاوۆ ساکۆ، بەرپرسی پرۆژەکەی تۆیۆتا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتدپڕێس ڕایگەیاند، "ئێمە واڵایی وەکو هەلێک دەبینین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری سەدە. بە چوون بۆ واڵایی، دەتوانین ئامرازەکانی پەیوەندی و تەکنەلۆجیاکانی تر بەشێوەیەک پەرەپێبدەین کە سودبەخش بن بۆ ژیانی مرۆڤ."

کۆمپانیای گیتای ژاپۆنی لەڕێگەی ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ تۆیۆتا ئەرکی دروستکردنی دەستێکی ڕۆبۆتی پێسپێردراوە. بەگوێرەی شۆ ناکانۆسی، بەڕێوبەر لە کۆمانیای گیتای، دەستە ڕۆبۆتیەکە توانای هەیە ئەرکەکانی پشکنین و چاککردنەوە و ڕاماڵین و هەڵگرتن و ئەرکەکانی تر ئەنجام بدات بۆ پاڵپشتی ئامێرەکە.

شۆ ناکانۆسی ڕایگەیاند کە هەوڵە زانستیەکان لەم سەدەیە بەشێوەیەکی گشتی توانیویانە بەسەر کێشەکانی چونە واڵایی ئاسمان زاڵ ببن بەڵام کارکردن لە واڵایی لەسەر ڕووی مانگ و هەسارەکان ئاڵۆزی و مەترسی زۆری تێدایە. ئەو ڕایگەیاند کە پێشخستنی ڕۆبۆت دەتوانێت ئەو کێشانە بۆ مرۆڤ چارەسەربکات.

لەم ساڵانەی دواییدا لە ژاپۆن سەرنجێکی زیاتر خراوەتە سەر مانگ و هەوڵەکان بۆ چونە واڵایی. کۆمپانیایەکی یابانی بە ناوی ispace Inc. تایبەت بە واڵایی بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئامێرێک بنێرێت بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕووی مانگ.

ساڵی داهاتوو، کەسایەتی دەوڵەمەندی ژاپۆنی یوساکو مایزاوە بڕیارە لە گەشتێکدا بەناوی "مانگی ئازیز" لەگەڵ چەند کەسێکی تر گەشت بکات بە چواردەوری مانگ لە ڕێگەی کەشتیەکەی تێسلا بەناوی ستارشیپ.

 

voa





ئەم هەواڵە 2167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad