English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وردەکاری گواستنەوەی تراورێ بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا بوو
2022-01-30 [06:32 AM]

ZNA - هەولێر


ئاداما تراورێ، یاریزانی ئیسپانی و یانەی ولڤەرهامتۆنی ئینگلیزی گەڕایەوە ماڵەکەی پێشووی و پەیوەندیی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد.

 

یانەی بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا گواستنەوەی ئاداما تراورێ، یاریزانی ئیسپانیی بەشێوەی خواستن لەگەڵ ئەگەری کڕینەوە دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنەکەی بۆ یانەکەی راگەیاند.

 

گواستنەوەی ئاداما لەلایەن بارسێلۆناوە بۆ شەش مانگ دەبێت، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە یانەکە دەتوانێت بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ، بەشێوەی هەمیشەیی یاریزانەکە بگوازێتەوە یانەکەی.

 

ئەمە سێیەم گرێبەستی گواستنەوەی زستانەی یانە کەتەلۆنییەکەیە، دوای گواستنەوەی دانی ئەلڤێش بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر و فێران تۆرێس بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ.

 

ئاداما تراورێ لە کاتێکدا دەگەڕێتەوە پێشتر لە 2004 لە ئەکادیمیای لاماسیای ئەو یانەیە دەرکەوتووە، کە تەمەنی 8 ساڵ بوو و لە تیپە جیاوازەکانی یانە کەتەلۆنییەکە یارییکردووە، تاوەکو 2015 بەشێوەی کۆتایی لە یانەکە رۆیشت.

 

یاریزانە ئیسپانییەکە پێشتر 4 یاریی بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کردووە، 2 لەو یارییانە لە جامی شای ئیسپانیا بووە، یەکێکیان لەلالیگا و ئەوەی دیکەشیان لە چامپیۆنزلیگدا بووە، یاریزانەکە تەنیا یەک گۆڵی بۆ یانەکە کردووە ئەویش لە جامی شا بووە بەرامبەر یانەی ویسکا.

 

تراورێ یەکێک لەو یاریزانانەیە کە بەهۆی پتەوی جەستەییەوە زیاتر ناسراوە وەک لە توانا و ئاستی یارییکردنی، لە کۆی 154 یارییدا لەگەڵ یانەی ولڤەرهامتۆن یاریزانەکە 11 گۆڵی کردووە و 18 ئاسیستی هەبووە.

 

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ئاداما 8 یاریی بۆ هەڵبژاردەکە کردووە و کە یۆرۆی 2020 یەکێک بوو لە یاریزانەکانی پێکهاتەی لویس ئێنریکی.

 

تراورێ لە هەردوو باڵی راست و چەپ یارییدەکات و بەهۆی خێراییەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، هەرچەند لەو یاریزانە زۆرباشانە نییە.

 

 

رووداو 





ئەم هەواڵە 1402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad