ZNA - هەولێر لە جەولەى 16ى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى لاتین بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، هەڵبژاردەى بەڕازیل لە یاریگاى مینیراو، میواندارى هەڵبژاردەى پاراگواى کرد.
بەڕازیل کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 28 و 62 و 86 و 88دا لەلایەن ڕافینیا و کۆتینیۆ و ئەنتۆنى و ڕۆدریگۆوە تۆمارکرد.
لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی چیلی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ پێ دۆڕاند، گۆڵەكانی چیلی "ئەلێكسیس سانچێز دو گۆڵ و نۆنیز گۆڵەكەی دیكەی تۆماركرد، گۆڵەكانی بۆلیڤیا "مۆرینیۆ و ئینۆمبا تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە چیلی بۆ ریزبەندی شەشەمی پاڵاوتنەكان سەركەوت و خاوەنی 19 خاڵە.
ئەم هەواڵە 1312جار خوێندراوەتەوە |