English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ ئامێری پیشاندانی The Freestyle ڕادەگەیەنێت بۆ خۆشی بینین لە هەر شوێنێک بێت
2022-02-05 [09:12 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ شاشەیەکی هەڵگری تەواو نوێ بە ناوی فریستەیل The Freestyle راگەیاند کە یەکەم تەکنەلۆژیای بێهاوتایە، بۆ مسۆگەرکردنی باشترین ئاستەکانی پیشاندان و خۆشی بینین بۆ کڕیارەکان. شاشەی The Freestyle پیشاندەرێکە لەگەڵ سیستەمی دەنگی زیرەک و ئامێری ڕوناککردنی چواردەور کە هەموویان پێکەوە یەکخراون لە یەک ئامێری کێش سووکی هەڵگر. شاشەکە تەنها 830 گرامە و بە پێچەوانەی، ئەم شاشەیە بە 180 پلە دەسورێتەوا.

 

سایمۆن سۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی فرۆشتن و بازاڕکردن لە یەکەی کارەکانی Visual Display لە سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "ئامێرە پیشاندانە نوێکە بێهاوتایە، چونکە پێویستییە هەمەجۆرەکان لەگەڵ بەرزترین ئاستی نەرمی نواندن دابین دەکات، بە گونجاندنی لەگەڵ شێوازی ژیانی گۆڕاوی بەکاربەردا. بەهۆی ڕێگریەکانی شوێن و شێوەوە، Freestyle وەک ئامێرێکی جوان و گونجاوە کە کڕیارەکان دەتوانن بە هەر شێوەیەک حەزیان لێ بێت بەکاریبهێنن".

بەهۆی ڕێگریەکانی شوێن و شێوەوە، Freestyle وەک ئامێرێکی جوان و گونجاوە کە کڕیارەکان دەتوانن بە هەر شێوەیەک حەزیان لێ بێت بەکاریبهێنن". ئەم ئامێرە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی لادانی خۆکاری دەکات و ئاستی خۆکاری بەرزکراوەتەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشەنگی پیشەسازیەکە. ئەم تایبەتمەندیانە ڕێگە بە ئامێرەکە دەدات کە بە شێوەیەکی خۆکاری شاشەکە ڕێکبخات بۆ سەر هەر ڕوویەک و لە هەر گۆشەیەکدا، بەمەش وێنەی زۆر گونجاو دابین دەکات لە هەموو کاتێکدا.

سەرەڕای ئەوەش، تایبەتمەندی ووردبوونەوەی خۆکاری ئامێرەکە ڕێگە بە وێنەیەکی تەواو ڕوون دەدات کە لەسەر هەر ڕوویەک و لە هەر گۆشەیەک پیشان بدرێت تا قەبارەی 100 ئینچ، و لەگەڵ یەکەیەکی بڵاوبوونەوەی نەرێنی دووانی دێت کە دەنگێکی پاک و قووڵی بێ شێواندن دابین دەکات، بە بڵاوبوونەوەی دەنگ بە 360 پلە، تا کڕیاران لە هەر کوێیەک بن چێژببینن لە ئەزموونێکی دەنگی کە شان لە شانی ئەزموونی سینەمایی دەدات.

ئامێرەکە پشتگیری یەکەی USB-PD و دەرەچەی جۆری 50وات/20 ڤۆڵت یان بەرزتر دەکات، واتە بەکارهێنەرەکان دەتوانن لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ هەر شوێنێک بێت، هەروەها بە یەکەم ئامێری پیشاندانی هەڵگر دادەنرێت کە کاردەکات کاتێک پەیوەست بکرێت بە ڕووناکی جۆری E26، بەبێ وایەری زیادە.

کاتێک کە وەک ئامێرێکی پیشاندان بەکارنەهێنرێت ، The Freestyle دەتوانێت ڕووناکی دابین بکات بەهۆی دۆخی گونجاو بۆ ژینگەی دەوروبەر و بەرگی لێنزی نیمچە ڕوون. بە بوونی بڵندگۆیەکی زیرەک کە دەتوانێت مۆسیقاکان شیبکاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دیمەنی بینراو لەسەر دیوار و زەوی و هەر شوێنێکی تر بێت پەیوەست بکات.

ئامێری Freestyle تایبەتمەندیەکانی تەلەفیزیۆنی زیرەکی تێدایە کە بەردەستە لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ، لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی پەخشکردن و تایبەتمەندیەکانی گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لەگەڵ مۆبایلە گونجاوەکانی ئەندرۆید و iOS. و بەم شێوەیە، دەبێتە یەکەم ئامێری پیشاندانی هەڵگر لە پیشەسازیەکەدا کە لە لایەن هاوبەشە جیهانییە سەرەکیەکانی OTT دانیپێدانراوە.

سەرەڕای ئەوەش یەکەم ئامێری پیشاندانە کە بە دەنگ لە دوورەوە کۆنتڕۆل دەکرێت، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە خزمەتگوزاری یاریدەدەرە دەنگیە دڵخوازەکانی خۆیان هەڵبژێرن لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکە بە بێ بەکارهێنانی دەستەکانیان.

لا يتوفر وصف.





ئەم هەواڵە 1681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad