ZNA - هەولێر لە یارییەكانی جامی یەكێتی ئینگلتەراو لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پلیمۆسی كرد.
لە ئەنجامدا یانەی بلۆز بەزەحمەت یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بردیەوە.
گۆڵەکانی یاریەکەش، هەر یەکە لە ماکاولى گیلیسفی لە خولەکى هەشت یانەکەی تۆمارکرد، لە خولەكی 41 یاریزان سیزار ئەزپلیکویتا ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوە و چێڵسیی کردە خاوەن گۆلێک.
دواى زیادکردنى دوو تایمى زیادکراو، چێڵسى لە خولەکى 105دا گۆڵێکى ترى لەلایەن مارکۆس ئەلۆنسۆوە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی بە زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو یانەی پلیمۆسیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە |