ZNA - هەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 23هەمی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی لیل میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی کرد.
پاریس توانی یارییەكەش بە 5-1 گۆڵ لێبردەوە پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بکات.
گۆڵەكانی پاریس هەریەکە لە یاریزانان پیرێرا دو گۆڵ، كیمپیمپی، مێسی و مباپێ تۆماریان كرد، تاکە گۆڵی لیل سڤێن بۆمان لە خولەکی 28 تۆماریکرد.
بەم سەركەوتنە پاریس بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی یانەكانی فەرەنسای گرتوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad