English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێک خانوویەک بۆ خێزانی رەیان دابین دەکات 
2022-02-07 [01:42 AM]

ZNA-ھه‌ولێر




عەبدولرەزاق حەمدەڵا، یاریزانی مەغریبی یانەی ئەل-ئیتیحاد ناسراو بە عەبدۆ، خانوویەک بە تەواوی کەلوپەلەکانی ماڵەوە دەبەخشێتە خێزانی رەیانی تەمەن پێنج ساڵ کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی کەوتنە ناو بیرێکەوە گیانی لەدەستدا.

عەبدولرەزاق حەمدەڵا لە ھەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، گوتی "بڕیارمدا بە ناوی خۆم و خێزانەکەم و بەناوی ھەموو مەغریبیەکان و موسڵمانانەوە یارمەتی خێزانی رەیان بدەن و خۆشیەکی کەم بخەمە خێزانەکەیانەوە، خانوویەک بە تەواوی کەلوپەلەکانییەوە دەکەمە دیاری خێزانی رەیان و داوا لە خودا دەکەم لێمان قبوڵ بکات".

رەیان لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە، کەوتووەتە ناو بیرێکی ٦٠ مەتری و لە قووڵایی ٣٢ مەتر گیرساوەتەوە، بەھۆی ئەوەی تیرەی بیرەکە زۆر تەسکە و لە ٣٠ سانتیمەتر زیاتر نییە، تیمەکان نەیانتوانی بچنە ناوی و رزگاری بکەن، بۆیە ماوەی ٤ رۆژە بەبێ وەستان لەڕێگەی بەکارھێنانی ئامێری بڕین و ھەڵکەندی زەوی و بە پشتبەستن بە کەسانی شارەزا و زەویناسان، لەژێرەوەی ئەو گردەی بیرەکەی لێیە، ھەوڵ بۆ رزگارکردنی رەیان دەدەن.

سەرەتا میدیاکانی مەغریب رایانگەیاند، کە رەیان بە زیندوویی لە بیرەکە دەرھێنراوە و تیمەکانی رزگارکردن لە ھەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی رەیان سەرکەوتوو بوون، بەڵام دواتر حکومەتی ئەو وڵاتە مردنی منداڵەکەی بە فەرمی راگەیاند، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات، ئاخۆ بەر لە ھێنانەدەرەوەی لە بیرەکە گیانی لەدەستداوە، یانیش دواتر، لەکاتێکدا تیمەکانی چاودێری لە رێگەی بەکارھێنانی کامێرای تایبەت تا ساتی دەرھێنانیشی جەختیان لەسەر مانەوەی لە ژیان دەکردەوە.





ئەم هەواڵە 2950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad