ZNA - ههولێر
ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین، دەست پێ کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە رۆژھەڵاتی قەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
ئەم هەواڵە 1873جار خوێندراوەتەوە |