English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2022 توانای دەستەبەرکردنی وێنەی بە کوالێتی نەوەی داهاتوو هەیە
2022-02-08 [02:49 AM]

zna


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان-سنووردار نوێترین تەلەفیزیۆنەکانی خۆی ئاشکرا کرد: MICRO LED و Neo QLED و Lifestyle لە پێش دەستپێکردنی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکارهێنەر 2022. لەگەڵ پەرەسەندنەکان لە وێنە و کوالێتی دەنگ و هەڵبژاردنی زیاتر بۆ قەبارەی شاشە و ئێکسسواراتی گونجاو،. MICRO LED باشترین جۆری وێنە دابین دەکات بە کاراکردنی 25 ملیۆن گڵۆپی LED کە ئەزموونێکی بێوێنە دروست دەکات، بە سێ قەبارەی جیاواز ، ئەوانیش 110، 101 و 89 ئینچیە. ئامێری 2022 MICRO LED پشتگیری قووڵایی 20 بتی دەکات، هەروەها 100٪ ی تۆنی ڕەنگەکانی DCI و Adobe RGB دەردەخات، ئامێری MICRO LED توانای هەیە کە نمایشێکی بێوێنە پیشانبدات.

 

Neo QLED بە چارەسەرکەری Neo Quantum و پێشکەوتنەکانی لە وێنە ، 2022 Neo QLED زۆر لە وێنە ڕاستەقینەکان دابین دەکات. بۆ زیادکردنی درەوشانەوە لە مەودای 12-14 بتی، ئامێرەکە ڕێگە بە کۆنتڕۆڵی ڕووناکی دەدات بە درێژایی 16,384 هەنگاو. 2022 Neo QLED ی سامسۆنگ دۆخی EyeComfort نیشان دەدات کە بە شێوەیەکی خۆکاری ڕووناکی و ڕەنگی شاشە ڕێکدەخات لەسەر بنەمای هەستەوەرێکی چەسپاوە، هەروەها تایبەتمەندیە دەنگییەکانی ئامێریNeo QLED زۆر باشکراوە. ئامێرەکانی 2022 تایبەتمەندی OTS Pro تێدایە کە بڵندگۆی بەهێزی هەیە، هەروەها ئەزموونێکی Dolby Atmos ی زۆر باش پێشکەش دەکات.

تەلەفزیۆنەکانی Lifestyle شاشەی 2022 Lifestyle ی سامسۆنگ دەتوانێت بێ ئەندازە تەکنەلۆژیا تێکەڵ بکات، تایبەتمەندی شاشەی مات بۆ ئامێرەکانی The Frame و The Sero و The Serif زیادکراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەزموونی بینینی چێژبەخش و ئاسوودە. ئەم شاشە نوێیە کە لەگەڵ شاشەی 2022 Lifestyleی سامسۆنگ سێ بڕوانامەی وەرگرتووە لە تاقیگەکانی (UL) بۆ نەهێشتنی ڕەنگدانەوە و بریسکاندنەوەی ناڕەحەتی و درەوشانەوەی نەگونجاو.

تەکنەلۆژیای Smart Hub و بەرنامە نوێیەکان باشترین ئەزموونی بەکارهێنەران مسۆگەردەکەن تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگی 2022 دێن لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێی Smart Hub کە دەوڵەمەندە بە ڕێکخستنی ناوەڕۆکەکان و دۆزینەوەیان لەگەڵ دابینکردنی تایبەتمەندیە گونجاوەکان بۆ شێوازەکانی پیشاندان. تایبەتمەندیە نوێیەکان بەکارهێنەرەکان ئاڕاستە دەکات بۆ ناوەڕۆکە دڵخوازەکانیان، یان بۆ یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی شتێکی نوێ، بۆ بەسەربردنی کاتێکی کەمتر بۆ گەڕان. شریتی لاتەنیشتی Smart Hub هەروەها ڕێگە بە گواستنەوەیەکی نەرم دەدات بە ناو جۆرە جیاوازەکاندا، وەک میدیاکان و یاریەکان (Gaming Hub) تا ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات کە سەرنج بدەنە سەر چالاکیە جیاوازەکانیان لە ماڵەوە. بەرهەمەکانی 2022 پشتگیری لە ڕووکاری ستوونی دەکەن، لەوانەش: Smart Hub، لەگەڵ تایبەتمەندی ستوونی Multi View ، بۆ گونجاندنی هەندێک بەرنامەکانی وەک YouTube و TikTok، هەروەها پەخشکردنی هاوبەشپێکردنی ئاوێنەی mirroring لە دۆخی ستوونیدا. و تایبەتمەندیەکانی شێوازی ژیان وەک دۆخی Ambient Mode+ و Art Mode و لە دۆخی ستوونی بەردەستن. و دوگمەی نوێی سوڕانەوە لەسەر کۆنتڕۆڵەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی شاشەکە بسوڕێننەوە بە کرتەی تەنها یەک دوگمە.

شکاندنی بەربەستی دەنگ لەگەڵ نوێترین بڵندگۆکان کۆمەڵەی بڵندگۆکانی 2022 بەهێزکراون لە ڕووە تەکنیکیەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئەزموونی دەنگی سێ دووری. بۆ نموونە Q Symphony باشتر کراوە بۆ گەیاندنی ئەزموونی دەنگی چواردەوری نایاب کە ڕێگە دەدات بە ئامێرە نوێیەکانی QLED و بڵندگۆکان سامسۆنگ پێکەوە کار بکەن بە زیادکردنی هاوکاتکردن کە ڕێگە بە بڵندگۆکان دەدات بۆ کارکردن پێکەوە لەگەڵ هەموو بڵندگۆکان تر لەسەر تەلەفزیۆنەکان، لەوانە بڵندگۆکان سەرەوەی تەلەفزیۆنەکە، بۆ دابینکردنی مەودایەکی دەنگی بەهێز و فراوان.

 

بڵندگۆکانی 2022 ی سامسۆنگ لەگەڵ پەیوەندی وایەرلێس لە Dolby Atmos دێن، کە تەکنەلۆژیایەکە بۆ پەیوەندی وایەرلێسی زیرەک لە تەلەفزیۆنەوە بۆ بڵندگۆکان، تا بڵندگۆکان ئەزموونێکی دەنگی سەرسوڕهێنەر دابین بکەن بەبێ ئەوەی وایەر بەکاربهێنن هەروەها بڵندگۆی نوێی HW-S800Bی هەیە کە زۆر باریکە و کاردەکات بۆ ڕێکخستنەوەی پێوەرەکان لە پۆلێنی بڵندگۆی باریکدا، تا دەنگێکی بەهێز بە شێوەی پەستێنراو دابین بکات، بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای ساردکەوەرەی سالب لەگەڵ گەورەکەری دەنگەکەی. لەگەڵ بوونی کەناڵەکانی بڵندگۆی دەنگیی پاکی ڕاستەقینە، بڵندگۆ نوێیە باریکەکان دەنگێکی بەهێز بە قوڵایی تەنها 1.6 ئینچ دابین دەکات.

 





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad