English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. پاریس لەدوا خولەک لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە
2022-02-16 [05:58 AM]

ZNA - هەولێر


لە یەکەم شەوی یاریەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری چووندا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی شاهانە بباتەوە.

 

لە هەردوو تایمی یاریەکە، پاریس سان جێرمان باشتر دەبینرا و هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی میوان، تاکۆ خولەکی 62 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژماکرد بەڵام لیۆنێل میسی لێدانەکەی لەدەستدا،

لە خولەکی 94دا بە ئاسیستێکی نەیمار، یاریزان کیلیان مباپێ گۆڵێکی بۆ پاریس تۆماركرد و سەرکەوتنی بۆ یانەكەی بەدەستهێنا.

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە 9ی مانگی 3 لە یاری گەڕانەوەدا لە سەنتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی پاریس سان جێرمان دەکات.





ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad