English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماسییەک لە خانەکانی دڵی مرۆڤ دروست دەکرێت
2022-02-16 [06:13 AM]

ZNA:هەولێر


توێژەرانی هەردوو زانکۆی هارڤارد و ئیمۆری ماسییەکی جیاوازی بایۆلۆجیان لە خانەکانی دڵی مرۆڤەوە دروست کردووە، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ مەلە بکات بۆ ماوەی چەند مانگێک هەتاکو خانەکان لە لێدان دەکەون.

گۆڤاری "Science" ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم پرۆژەیە لە سەرەتادا روون نییە و هۆکاری بەکارهێنانی خانەکانی دڵی مرۆڤ بۆ دروستکردنی ماسی ئاشکرا نییە.

باس لەوەش دەکات کە ئەمە یەکەم رۆبۆت نییە کە بە یارمەتی خانەکانی دڵ دروست کراوە، پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر هەمان تیم توانیان لە خانەکانی دڵی جرج دوو جۆر بوونەوەری  دەریایی دروست بکەن کە یەکیان ماسیەکی رووناکیدەر بوو ئەوی دیکەش بوونەوەری دەریایی " Jellyfish" بوو.

بوونەوەری دەریایی بوونەوەری دەریایی " Jellyfish"
بەڵام ئەمجارە خانەی دڵی مرۆڤیان بۆ دروستکردنی ماسیەکی (نیوە رۆبۆت نیوە زیندەوەر) بەکارهێناوە کە دەتوانێت زیاتر لە 100 رۆژ لە مەلەکردن بەردەوام بێت.

کیت پارکەر، سەرۆکی تیمەکە گوتی "ئامانجمان دروستکردنی دڵێکی دەستکردە کە بتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ ئەو کەسانەی دڵیان نەخۆشە".

سەرچاوە: vesti.ru

H.H





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad