ZNA - هەولێر لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی برایتۆنی کرد.
لە ئەنجامیشدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە برایتۆن ببەنەوە.
گۆڵەکانی مانچستەر هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکەکانی 51 و 94 دا تۆماریانکرد.
بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەر یونایتد بە 43 خاڵ گەیشتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی و یانەی برایتۆنیش بە 33 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.
ئەم هەواڵە 1249جار خوێندراوەتەوە |